سەردێر

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەیی قژت هێندە درێژ ببێت ببیتە ڕاپۆنزێلی ڕاستەقینە!

ئەمەی خوارەوە چەند  ماسکێکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ ئەوەیی قژت هێندە درێژ ببێت ببیتە ڕاپۆنزێلی ڕاستەقینە:

 

– کەرەی چەوری ئاژەڵ

٢ کەوچکی بچوک لە کەرەی چەوری ئاژەڵ لەگەڵ کەوچکێکی بچوک زەیتی زەیتوون تێکەڵبکە و کەمێک بیکوڵێنە تا جوان دەتوێتەوە، دواتر پاش ساردبوونەوە بیدە لە مێخی سەرت با ٢٠ خولەک پێوەی بێت دواتر بیشۆرەوە.

 

– مۆز و هەنگوین

٢ مۆز بکە عەسارەوە و پاستایەکی لێ دروستبکە، پاشان کەوچکێکی بچوک هەنگوینی تێبکە و بۆ نیو کاتژمێر بیدە لە قژت، دواتر بیشۆرەوە.

 

– زەیتی گوێزی هیندی

٢ کەوچکی بچوک زەیتی گوێزی هیندی لەگەڵ ١ کەوچکی بچوک جێڵی ئالوڤێرا و ٣-٤ دڵۆپ زەیتی لاڤاندەر تێکەڵ بکە و کەمێک بیکوڵێنە، دواتر  بیدە لە مێخی سەرت و پاش نیو کاتژمێر بیشۆرەوە.