سەردێر

پێویستە هەموو پیاوێک لە ٨ی مارسدا ئەم چیرۆکە بخوێنێتەوە!

پیاوێک بەناوی (ئازاد) چووە لای توێژەرێکی دەروونی بۆئەوەی دەردەدڵی خۆی لەسەر ژنەکەی بکات کە ” کار ناکات”، گفتوگۆکە لەنێوان ئەو پیاوە و توێژەرەکە بەم جۆرە بوو:

-توێژەرەکە: پیشەی تۆ چیە کاک ئازاد؟
+ئازاد: ژمێریارم لە بانک.

-توێژەرەکە: ئەی ژنەکەت؟
+ئازاد: کار ناکات، ئەو ژنی ماڵەوەیە.

-توێژەرەکە: کێ نانی بەیانی بۆ خێزانەکە ئامادە دەکات؟
+ئازاد: ژنەکەم، چونکە ئەو کار ناکەت.

-توێژەرەکە: ژنەکەت کەی هەڵدەستێت لە خەو؟
+ئازاد: ئەو زوو هەڵدەستێت، چونکە منداڵەکان بۆ خوێندنگە دەگۆڕێت و نانیان بۆ ئامادە دەکات، جگە لەوەی بەهۆی منداڵە ساواکەمانەوە زوو هەڵدەستێت و دەی گۆڕێت و شیری پێدەدات و ماڵەکەش پاک دەکاتەوە.

-توێژەرەکە: ئەی کێ منداڵەکان دەبات بۆ خوێندنگە؟
+ئازاد: بەدڵنیایەوە ژنەکەم، چونکە ئەو کار ناکەت.

-توێژەرەکە: پاش ئەوەی منداڵەکان دەبات بۆ خوێندنگە چی دیکە دەکات؟
+ئازاد: شتێکی وانییە، شتومەکی ڕۆژانە دەکڕێت و دواتر نانی نیوەرۆ ئامادە دەکات، گەر جلوبەرگی پیس هەبێت دەیشوات، جلوبەرگەکانی من ئوتوو دەکات و هەر لەماڵەوە دەمێنێتەوە، چونکە خۆتەزانی ئەو کار ناکات.

-توێژەرەکە: ئەن پاش ئەوەی لە کار دەگەرێیتەوە تۆ چی دەکەیت؟
+ئازاد: بەدڵنیایەوە پشوو دەدەم، من هەموو ڕۆژەکە کارم کردووە و ماندووم.

-توێژەرەکە: ئەی ژنەکەت چی دەکات؟
+ئازاد: نانی ئێوارە حازر دەکات و ئاگاداری منداڵەکان دەبێت، دواتر قاپەکان دەشوات و هاوکاری منداڵەکان دەکات وانەکانیان بخوێنن، دواتر دەیانخەوێنێت، شیریش دەدات بە منداڵە ساواکەمان، دواتر دێت دەخەوێت، ئەو وەک ئێمە نیە بەیانیەکەی خەمی ئەوەی بێت زوو بچێت بۆ سەر کار.

-ئەمە دۆخی ژمارەیەکی زۆر لە ژنانە لە تەواوی جیهان، بەڵام ئایا تۆ ڕازیت بەوەی بەم کارەیان بوترێت (بێ کار؟!!)، ژنان گەر لە دەریشەوە کاریان نەبێت ماڵەکانمان بۆ بەڕێوە دەبەن، ئەوان هاوسەر و دایک و خوشک و نەنک و پور و کچی ئێمەن و ئەوەی بۆمان دەکەن بەبەهایە.

 

ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز بێت!

 

-ئەم چیرۆکە لە لایەن Ryshell Castleberry نوسراوە و بەشی خێزان بەکەمێک دەستکاریەوە کردویەتی بە کوردی.