سەردێر

شاناز شەرەف بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەند شاناز زاهیر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە بەرهەمێکی نوێی بەناوی (شەرەف) بڵاوکردەوە.

شاناز لە بارەی بەرهەمەکەیەوە وتویتی”تراکی (شەرەف) بۆ ٨ی مارسە و پێشکەشی هەموو کچان و ژنانی نیشتیمانی دەکەین”

ئەو وتوشیەتی”شەرەف لە شیعرە هەرە بەپێزەکانی ڕەنج سەنگاوی و لە مێلۆدیەکی بەهێز و جیاوازی نەوید زەردی و ئەڕێنجە نایابەکەی ئەفشین شوکری بوەتە شاکارێک کە نەک تەنها بۆ مێژوی هونەری خۆم بەڵکو بۆ مێژووی هونەری کوردی جێگای شانازییە”