سەردێر

گەر دووەم پەنجەی قاچت لەوانی دیکە درێژترە ئەوا پێویستە ئەمە بخوێنیتەوە

وەک دەزانرێت قاچ پەیوەندیەکی بەهێزی بە تەواوی جەستەوە هەیەوە و دەتوانێت زۆر نهێنیش لەسەر کەسایەتیت ئاشکرا بکات، Jane Sheehan شارەزا لە زانست قاچەکان  زانیاریەکی  لەسەر ئەو کەسانە ئاشکرا کردووە کە پەنجەی دووەمی قاچیان درێژترە لە پەنجەکانی دیکە.

بە ووتەی ئەو ئەم جۆرە کەسانە حەز بەوە دەکەن بەردەوام دەسەڵاتەکان لای ئەوان بێت و نیشانەکانی بوون بە سەرکردە یاخود بەڕێوبەری سەرکەوتویان تێدایەو دەتوانن کەسانی دیکە ئاڕاستە بکەن.

ئەم جۆرە کەسان وزەیەکی باشیان هەیەو داهێنەریشن لە کاردا، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نییە کە ئەو کەسانەی ئەم پەنجەیەیان بچوکە ناتونن ببنە سەرکردە، بەڵام چانسی پەنجە درێژەکان زیاترە.