سەردێر

چۆن وادەکەیت کە بەزووی جێگایی نەشتەرگەری منداڵبوون دیار نەمێنێت

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکە کە دەتوانیت وابکەیت لە ڕێگەیەوە جێگایی نەشتەرگەری منداڵبوون دیار نەمێنێت:

 

-خواردەمەنیە ترشەکان بخۆ، جگە لەوەی دەتوانیت بە ڕێنمایی پزیشک دەرمانی پرۆبایۆتیک وەربگریت.

-پیاسە زۆر بکە و ڕۆژانە بەپێ بڕۆ

-باخەوتنت تەندرووست بێت و پشووی تەواو وەربگرە

-ڕێگەمەدە توشی قەبزی ببیت چونکە هۆڕمۆنی جەستەت تێک دەدات، بۆ ئەوەش با جەستەت بەردەوام ئاوی پێویستی تێدابێت و میوە ڕیشاڵیەکان بخۆ

-لەکاتی شیرپێدان ئاگاداری شێوازی دانیشتنت بە و بە شێوازێکی تەندرووست دابنیشە.

 

-چۆن ئاگاداری C-section دەبیت؟

-دەتوانیت لای پزیشکەکەت کرێمی تایبەت وەربگریت بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو هێڵە بیت و توشی هەوکردن نەبێت.

-بەپاکو و خاوێنی ڕایبگرە.

-مەهێڵە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ تیشکی خۆر لێی بدات.