سەردێر

لانە شەمس نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژی کورد لانە شەمس نوێترین کاری هونەریی خۆی بەناوی The Bad one بڵاوکردەوە.

لانە شەمس لە بارەی کارە نوێکەیەوە دەڵێت “نوێترین بەرهەمم بە ناوی The Bad one بڵاو کردەوە کە گۆرانییەکە ناوەڕۆکەکەی لە فیلمی بەناوبانگی هۆلیۆد ’مۆلان ’ و زنجیرەکی سایکۆلۆژیی بەناوبانگ ’The black swan’ وەرگیراوە کە تێیدا باسی ئەو ئازار و ناڕەحەتی و ڕێگرییانە دەکات کە هەریەکەمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان دێتە ڕێگەمان.”

لانە شەمس لە بارەی بەرهەمەکەوە وتیشی: “تێکستی گۆرانییەکە لە لایه‌ن خۆم و ڕەنج شەمس و هەریەکە لە Filip Wieselgren, John Sempill ەوە نوسراوە، کاری بەرهەمهێنانیش لە لایەن ڕەنج شەمس ئەنجام دراوە.”

لانە شەمس (٢٨ ساڵ) کچێکی کوردە و لە وڵاتی سوید دەژی و دایکوباوکی لە ساڵی ١٩٨٢ کوردستانیان بەجێ هێشتووە، بە زمانی ئینگلیزی کاری هونەری دەکات.