سەردێر

هودا: چیدیکە لەبەر خەڵک دەستکاری وێنەکانم ناکەم

خانمە مەیکەپ ئاڕتستی عێراقی هودا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و دانی بەڕاستیەکدا ناوە کە بڕیاریداوە چیدیکە بەو جۆرە نەکات.
هودا وتویەتی”من ماوەیەکی زۆر بۆ ئەوەی خۆم لەگەڵ ستانداردەکانی جوانیدا بگونجێنم، بەر لە بڵاوکردنەوە دەستکاری وێنەکانی خۆم دەکرد و چاکم دەکردن، بۆ ئەوەش فشارێکی دەروونی زۆرم لەسەر بوو”
بەڵام هودا دەڵێت”من فێربوم هەست بە ئاسودەیی بكەم لەگەڵ پێستی خۆم بەو شێوەیەی كە هەیە، هەر بۆیە چیدیکە دەستکاری وێنەکان ناکەم و بەو هیوایەم ئێوەش لەگەڵمدا بن”

هودا قەتان لە ساڵی 1983 لەدایكبوە، خاوەنی براندی هودا بیوتییە، لە ئێستادا لە دوبەی دادەنیشێت، بلۆگەر و مەیكئەپ ئارتیستە، لەخاوەنی 47 ملیۆن هەوادارە لە ئینستاگرام، لە هۆلییود كاری مەیكئەپی كاردوە، داهاتەكەی 610 ملیۆن دۆلارە.