سەردێر

بۆچی گرنگە دایک و باوک ئاگاداری تیکتۆک و یوتوب بن؟

زۆربەی ئەو کێشە گەورانەی ناو کۆمەڵگا ئێمە دەیانبینین و مەمەڵەیان لەگەل دەکەین لە پزیشکی دادوەری لەوانەیە زۆربەی دایکان و باوکان ئاگادار نەبن لە مەترسییەکان وەک ئەرکی سەرشانمان کۆمەلگا هۆشیار بکەینەوە.

یەکیک لە کارەساتانەی ناو سۆشیال میدیا بەتایبەتی تیک تۆک و یوتیوب کۆمەڵە بەرنامجێکە کە کۆمەڵە گەنجیک دەیکەن ناویان ناوە چالێنج(پێشبڕکی) ئینجا چالێنجی مەترسیدار دەکەن و هانی منداڵان دەدەن کەئەم جۆرە رەفتارە بکەن و لەدوای ئەوان دووبارەی بکەنەوە من حالاتی مردنم بینیوە کە لاسایی ئەم چالێنجانەیان کردۆتەوە کەیساتی راستەقینە هەبووە لە کوردستان لەسەر ئەم مەترسییەیەکیک لە حالەتەکانی بیرم ماوە مندالیک بە هاوڕێکانی خۆی دەڵێت منیش دەچم لەم شوێنە بەرزە خۆم فریدەدەم وەک ئەم ڤیدیۆیە وەک ئەو چالێنج دەکەم ئینجامنداڵەکە مرد . تکایە بزانن مندالانتان تەماشای چی دەکەن لەسەر انترنت .

زۆر دەمێکە بابەتم نووسیبو لەسەر ئەوەی تیک تۆک لادەن لای منداڵەکانتان چونکە شتێکی زۆر بێ ماناو بێ سوودەسەبارەت بە یوتیوب بە راوتەر کۆنترولی بکەن.
نمونەی ئەو چالنجانە خۆ فریدان لەشوینی بەرز یان یاری کردن بە ئامێری مەترسیدار و شتی تریش هەیە زۆر لەو جۆرە. بەداخەوە کە ئینتەرنیت زۆر بەئاسانی دەگاتە دەستی مندالەکانمان و بەبی ئەوەی مراقەبەیان لەسەر بیت لەوانەیە زۆربەی دایکان ئاگاداری ئەوە نەبن تکایە وەک بەرچاو روونیەک بۆ ئیوە ئاگاداری ئەو چالێنجانە بن .
دکتۆرە دیلمان ئازاد
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی