سەردێر

چەند پرۆژەیەکی سادە بەڵام زیرەکانەی ژینگەیی کە زەوی لە تێکچوون ڕزگار دەکات

ئەمەی خوارەوە چەند پرۆژەیەکی سادە بەڵام زیرەکانەی ژینگەییە کە زەوی لە تێکچوون ڕزگار دەکات

 

-لە لۆس ئەنجلووس ٩٦ ملیۆن تۆپی بچوکیان خستە ناو تەنکەری ئاوخواردنەوەی شارەکە بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە بە هەڵمبوونی ئاوەکە کە دەبووە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری لەدەستبچێت، جگە لەوەی پاک و خاوێنیش دەیهێڵێتەوە.

 

لە فلیپین یاسایەک دەرچوو کە بەپێی یاساکە بڕوانامە نە دەدرا بەهیچ خوێندکارێک گەر ١٠ دار نەچێنێت و بەهۆی یاساکەوە دارستانەکان لە وڵاتەکەدا بوژانەوە.

 

 

-ڕێکخراوێک سابوونی بەکارهاتووی هۆتێلەکانی کۆدەکردەوە و دوبارە بەرهەمی دەهێنانەوە و دابەشی دەکرد بەسەر وڵاتانی هەژاردا

-ئەم پیاوە بەدرێژای ٤٠ ساڵ هەموو ڕۆژێک دارێکی چاندووە، ئێستا بۆخۆی خاوەنی دارستانێکە 

-فرۆشگایەکی میوە بەناوی (WeFood) لە دانیماڕک تەنها میوەی نزیک لە تێکچوون بە نیوەی نرخی خۆی دەفرۆشێت.

-زۆرێک لە کۆمپانیاکان لەجیاتی بەرهەمی پلاستیکی تەختە و کارتۆن بەکار دەهێنن