سەردێر

حەزت بەکام بسکیتەیانە؟ ئەوە نهێنی لەسەر کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

ئەمەی خوارەوە یەک جۆری بسکیتە بەچەند شێوەیەکی جیاواز، گەر بخرێنە بەردەستی تۆ کامەیان هەڵدەبژێریت؟ لێرەوە پێت دەڵێین کە هەڵبژاردنەکەت بێهۆ نییە و پەیوەستە بە کەسایەتی خۆتەوە:

 

کام لەم جۆرانە هەڵدەبژێریت؟

 

-بازنەیی

کەسێکیت بەر لەبڕیاردان شتەکان بەتەواوەتی هەڵدەسەنگێنیت، دەتوانیت پشتەوەی شتەکان ببینیت، حەزناکەیت کاتت بە فیڕۆ بدەیت لە ژیانتدا، حەزت بە پیاسەکردن و شۆردنی ئۆتۆمبیلەکەت هەیە.

 

-شێوەی پینتاگۆن

زیاتر حەزدەکەیت پشت بەخۆت ببەستیت و کەمتر هەستەکانت دەردەبڕیت، بەڵام بەباشی لە هەستی کەسانی بەرامبەر تێدەگەیت، هەر بۆیە دەتوانیت بەباشی کەسانی بەرامبەر بخوێنیتەوە، کەسێکی زۆر متمانەپێکراویت.

 

 

-شێوەی فرەلا

کەسێکی خاوەنی بیرێکی فراوان و داهێنەریت، حەزدەکەیت هەمیشە سەرنجەکان لەسەر تۆبێت، دەتوانیت لەسەر هەموو شتێک قسە بکەیت و زۆر گەشبینیشیت.

 

 

-شێوەی ئەستێرەیی

تایبەتمەندی سەرکەردەت تێدایە، حەزدەکەیت ئاڵنگاری بکەیت و نازانیت (نا) چییە، ڕوبەڕووی هەموو جۆرە کێشەیەک دەبیتەوە، حەزدەکەیت خۆت بڕیاردەر بیت.
-دڵ
کەسێکی دراماتیکیت و حەزدەکەیت هاوکاری کەسانی دەوروبەر بکەیت و بەسۆزیت، هاوڕێیەکی باشیت و بەهەموو جۆرێک خۆت لە شەڕ بەدوور دەگریت، هەندێکجار قوربانی بە هەستەکانی خۆت دەدەیت بۆ ڕاگرتنی دڵی بەرامبەر.