سەردێر

چی بکەین کاتێک منداڵەکەمان دایکی لە باوکی خۆشتر دەوێت؟

زۆرجار هەست بەوە دەکەیت کە منداڵەکەت زیاتر پەیوەستە بە دایکیەوە یاخود هەندێک کاتیش بە باوکەوە، واتە زیاتر یەکیکیانی لەوەی دیکە خۆشتر دەوێت کە ئەمەش هەندێک کات دایک و باوک بێزار دەکات، بەڵام ئایا پێویستە تۆ چی بکەیت:

 

– بەر لە هەموو شت گرنگە کە بزانیت ئەم دیاردەیە شتێکی ئاساییە و خەتاکە تۆ نیت، بەڵکوو منداڵ بەپێی حەز و پێویستی و خولیاکانی یەکێکتانی لەوەی دیکە خۆشتر دەوێت.

 

– نابێت بەهیچ جۆرێک بەهۆی ئەوەوە خەفەت بخۆیت یاخود ڕق لە منداڵەکەت هەڵبگریت و پێتوابێت کە تۆی ناوێت!

– گرنگە هەم دایک هەم باوک ماوەیەکیان هەبێت کە بەتەنها لەگەڵ منداڵەکانیان دابنیش و کات بەسەر بەرن

– هەروەها سەردان و چونتان بۆ شوێنە خۆشەکان و شاری یاری منداڵان بە خێزانی ئەنجام بدەن

– دەتوانیت بۆ ئەوەی هاوسەرەکەت هەستەکانت بزانێت، ئەم بابەتەی لەگەڵدا باسبکەیت و پێکەوە پلانی بۆدابنێن