گرنگیدان بە جوانی قژ یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکان لە جوانی و کەشخەی خانمان، ئەم گیراوەیەی خوارەوە یەکێکە لە گیراوە سروشتیەکان کە قژت بە هەمان شێوەی ئاڵتون بڕیقەدار دەکات.
بۆ ئەم گەراوەیە پێویستت بە ئەم کەرەستانەیە:
١ مۆز
١ هێلکە
١ کەوچک هەنگوین
1/2 پەرداخ ئاوی شلەتێن
سەرجەم ئەم پێکهاتانە بکەرە دەفرێکەوەو تێکیان وەر بدە، دواتر بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بیدە لە قژت، پاش ئەوەش بە ئاوی شلەتێن قژت بشۆرەوە، ئەم ماسکە لە هەفتەیەکدا جارێک بەکار بهێنە بۆئەوی دەرئەنجامێکی باشت بۆ دەستەبەر ببێت.