لەوەرزی سەرماداو بەهۆی نزمبونەوەی پلەی گەرمی زیاتر توشی سەرماو نەخۆشی دەبین بەتایبەت ئەنفلۆنزا و هەڵامەت و جیوبی لوت کە هەندێ جار تەواوی رۆژەکە بەهۆی لوت گیرانەوە بەزەحمەت هەناسەمان بۆ دەدرێت و ئەوەش شتێکی زۆر بێزارکەرە بەڵام چارەسەرەکەی قورسنیە و دەتوانین هەر لەماڵەوە بەبەکارهێنانی چارەسەری سروشتی لوتمان لە گیران پاکبکەینەوە:
– شێدارکەرەوەی هەوا لەماڵەکەتدا بەکاربهێنە یاخود سپرای بۆن بۆ بۆنخۆشکردنی هەوای ئەو شوێنەی تیای دەمێنیتەوە ئەوە وادەکات بۆریەکانی لوتت بکرێنەوەو لەلوت گیران رزگارت دەکات.
– حەمامێکی گەرم وهەڵم و خۆشتن باشترین چارەسەرە بۆ رزگاربون لە هەڵامەت و لوت گیران لەهەرکاتێکی رۆژدا دەتوانیت بە حەمامێکی گەرم بۆریەکانی لووتت پاکبکەیتەوە.
– خواردنەوەی شلەمەنی زۆر یەکێکیترە لە چارەسەرەکان بۆ جیوبی لوت واباشترە لەکاتی نەخۆشی و هەڵامەتدا خواردنی شلەمەنی و ئاو زۆر بخۆیتەوە بۆ کردنەوەی بۆریەکانی جیوب.
– زەیتی کافور: چەند دڵۆپێک لە زەیتی کافور گەرمبکەو لە ئاوی گەرمدا تا دەبێت بە هەڵم و ئەو هەڵمە هەڵمژە بۆ کردنەوەی بۆریەکانی لوت.
– ئاو و خوێ باشترین چارەسەرە بۆ پاکردنەوەی لوت و وشککردنی هەڵامەت و کردنەوەی بۆریەکانی لوت ، ئاوخوێ بکەرە لوتتەوەو لە کونەکەیترەوە دەری بهێنەرەوە.