سەردێر

ناوێریت بچیتە کام لەم شوێنانەوە؟ نهێنی لەسەر ناخت ئاشکرا دەکات

ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکی دەروونیە و لە رێگەیەوە نهێنی لەسەر ناخ و کەسایەتیت ئاشکرا دەکات، لێرەوە پێمان بڵێ تۆ ناوێریت بچیتە کام لەم شوێنانەوە؟

 

یەکێک لە جێگاکان هەڵبژێرە؟

 

1

گەر لەوە دەترسیت بچیتە ناو ئەشکەوتە سەهۆڵینەکەوە، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە تۆ کەسێکی سۆزدار و بەڕحمیت، تێگەیشتێکی باشت بۆ خۆت هەیە، پێت وایە کە پێویستت بە پەیوەندی خۆشەویستی نییە بۆئەوەی دڵخۆش بیت، بەڵام لات گرنگە کە کەسێکی باش بدۆزیتەوە.

 

2

ترست لەم تونێلە هێمایە بۆئەوەی شتەکان لە میشکتدا ڕووننییە و بەرچاوت تاریکە، پێویستت بە بیرکردنەوەی زیاترە تا بتوانیت بەرەو پێشەوە هەنگاوبنێت و بزانیت بەرەو کوێ دەچیت.

 

3

 

لەم بیرە دەترسیت؟ ئەمە هێمایە بۆ ئەوەی بێزاریت لەوەی ئێستا تێیدایت و دەتەوێت کەسێک یان شتێکی نوێ بێت و ڕزگارت بکات، پێویستت بەوەیە زۆرترین کات لەدەرەوە بەسەربەریت و چێژ لەکات و ساتەکانت وەربگریت.

 

4

ئەم ئەشکەوتە ترسناکە بەلاتەوە؟ تۆ کەسێکیت ئەو کاتە هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت کە لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەتدایت و لە تاقیکردنەوەی شتی نوێ دەترسیت.

 

5

گەر لە چونە ژورەوە بۆ ئەم خانوە کۆنە دەترسیت، ئەوە نیشانەیە بۆ ئەوەی کە تۆ کەسێکی ژیرانە بڕیاردەدەیت و پێشتر هەموو لایەنەکانی لێکدەدەیتەوە، بەڵام کەمێک پێویستت بە گرنگیدانە بە لایەنی سۆزداری خۆشت.

 

6

ئەم خانوە بچوکە بۆتۆ مەترسیدارە؟ ئەمە بەهۆیی ئەوەیە کە دڵێکی زۆر گەورەت هەیە و کەسێکی زۆر بەسۆزیت، زۆر ئارەزووی ئەوە دەکەیت کە ئەو کەسانەی لەدەورووبەرتن بیانپارێزیت و تووشی مەترسی نەبن.

 

7

گەر لەم قادرمانە دەترسیت ئەوە بەهۆیی ئەوەوەیە تۆ کەسێکی زۆر حەز بەژیان و جوڵە دەکەیت، بەڵام ماوە نا ماوەیەک لە هەموو شتێک بێزار دەبیت.

 

8

گەر لە چونە ژورەوە بۆ نێو ئەم ژورە دەترسیت کە دەرگایەکەی شینی ئاسنی پێوەیە، بەهۆی ئەوەوەیە تۆ کەسێکی جێگیر و دامەزراویت لەژیان و هەنگاوەکانت بە پلانە نەک هەڕەمەکی.