ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵێک کەسە کە کاری ئاسایی دەکەن، بەڵام بەهۆی جوانیەکەیانەوە لە جیهاندا بەناوبانگ بوون و هەر وەک مۆدێلەکانن:
-Ruo Yan / خواردەمەنی سەرشەقام
Ruo Yan خەڵکی تایوانە و تەمەنی ٣٦ ساڵە و لەسەر شەقام خواردەمەنی دەفرۆشێت و هەندێک کاتیش وەک مۆدێل کاردەکات
-Aimee Stanton / وەستای ئاو و ئاوەڕۆ
خەڵکی ئستوڕاڵیایە و لە منداڵیەوە لەگەڵ باوکیدا کاری بەستنوو چاکردنەوەی ئاو و ئاوەڕۆی ماڵانی کردووە و ئێستا خۆی بووە بە وەستا و دەڵێت خانمانیش دەتوانن سەرکەوتوانە ئەم کارە بکەن.
-Fran Suarez / پەرستیار
فران خەڵکی مەدریدە لە ئیسپانیا و لە نەخۆشخانەیەکدا وەک پەرستیار کاردەکات، بەهۆی قۆزیەکەیەوە لە سۆشیال میدیا بەناوبانگە.
-Blayze Williams / شۆفێری لۆری
لە ئسوڕاڵیا ئۆتۆمبێلی بارگەڵگر و گەورە لێدەخوڕێت و دەڵێت کێشەی گەورەی ئەوەیە کە پۆلیس زوو زوو داوای مۆڵەتی شۆفێری لێدەکات چونکە باوەڕناکەن ئەو بتوانێت کاری لەوجۆرە بکات.
-Jhiawen Cheng/ مامۆستا
مامۆستایەکی چینییە و بەهۆی جوانیەکەیەوە لە سۆشیال میدیا بەناوبانگە
– Rino Sasaki / شۆفێری لۆری
بەمنداڵی لەگەڵ باوکیدا بووە کاتێک شۆفێری بارهەڵگر بووە و ئێستاش بۆخۆی پیشەکەی لە باوکیەوە بۆماوەتەوە.
-Tantin Meneses / فیتەر
تانتین خەڵکی فلیپینە و تەمەنی ٢٢ ساڵە، بەشی میکانیکی ئۆتۆمبیلی خوێندووە و ئێستاش وەک فیتەر لە سەنتەرێکدا کاردەکات و بەناوبانگە.