سەردێر

چەند ڕێگایەکی جیاواز کە ڕیستۆرانتەکان بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی پارەی زیاتر دەستبخەن!

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی جیاوازە کە ڕیستۆرانتەکان بەکاری دەهێنن بۆ ئەوەی پارەی زیاتر دەستبخەن:

 

-شوێنە باشەکان بۆ ئەوانەی پارە دەدەن

-ئەو کورسی و میزانەی شوێنەکانیان باشە دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە نان دەخۆن و  پارەی زیاتر خەرج دەکەن، هەربۆیە زۆرجار کە دەچیت کارمەندەکە لێت دەپرسێت نان دەخۆن؟ گەر بڵێیت هەر قاوەیەک دەخۆینەوە دەتباتە شوێنە خراپەکان و دەڵێت ئەو شوێنانەی دیکە گیراوە.

 

-ستایلی کارمەندەکان

-زۆرێک لە کارمەندەکان نابێت زۆر خۆیان جوانبکەن، بۆ نمونە ماکیاژ بکەن یاخود کەرەستەی جوانکاریان پێوە بێت، بۆ ئەوەی خانمانی میوان وا هەست نەکەن کە لەوان جوانترە و ڕق هەڵبگرن

 

-پارچە کێک

-کێک و شیرینی لە ڕیستۆرانتەکان بە پارچە دادەنرێت بۆ ئەوەی واتلێبکات داویبکەیت و حەزی پێبکەیت

 

-سایزی دەوریەکان

-بەگشتی لە بۆفیەی کراوە دەوریەکان بچوکترە بۆ ئەوەی زۆر نەخۆیت و زوتر هەستبکەیت تێرت خواردووە، لەکاتێکدا لە ڕیستۆرانتەکان دەوری گەورەیە بۆ ئەوەی زیاتر داوا بکەیت.

 

-پارەی ئاو

-هەرچەندە ئاو کەمترین تێچووی هەیە، بەڵام لە زۆرێک لە ڕیستۆرانتەکان بێ ئەوەی داوای بکەیت بۆت دادەنێن و لەسەرت هەژمار دەکەن، کە ئەوەش داهاتێکی باشە بۆیان چونکە زۆربەی قازانجە.

 

-هەڵبژاردەی ئەوان

-زۆرجار کارمەندەکان ڕاهێندراون بۆ ئەوەی ئاڕاستەت بکەن بۆ هەڵبژاردنی ژەمە گرانەکان تا بەبێ ئەوەی هەست بەخۆت بکەیت ئەوە هەڵبژێریت، یان زۆرجار تەنها بە پێکەنین و نوشتانەوە واتلێدەکەن ئەوەی ئەوان دەیانەوێت هەڵی بژێریت.