ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لە منداڵەکەت نەدەیت و ڕێگەی دیکە بۆ سزادان بەکار بهێنیت:
-زۆرجار منداڵ نازانێت بەهۆی چیەوە لێدانی خواردووە و درک بە هەڵەی کارەکەی خۆی ناکات، هەر بۆیە ڕق ئەستورتر دەبێت و دواتر دوبارەی دەکاتەوە.
-توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە بەرە بەرە منداڵ لەگەڵ لێدانەکە ڕادێت، بۆیە دایک و باوک ناچارن لێدانەکە توندتر بکەنەوە تا دەگاتە ئاستێک کە زیان بە تەندرووستی منداڵەکە دەگەیەنیت.
-لێدان وا لە منداڵ وادەکات لەداهاتوودا ببێتە کەسێکی توندوتیژ
-بە لێدان منداڵ هەستی خۆشەویستی دایک و باوک لەدەستدەدات و توشی خەمۆکی دەبێت
-لێدان زیانی تەندرووستی و دەروونی بە منداڵەکەت دەگەیەنێت
لە جیاتی لێدان پێویستە چی بکەیت؟
لەجیاتی لێدان ڕێگای دیکە هەیە بۆ کۆنتڕۆڵی منداڵ دەتوانیت بەکاری بهێنیت، بۆنومەن ناچاری بکەیت واز لەیاریەکەی هبێنێت بۆماوەی ٥ خولەک و گەر دوبارەی کردەوە ٥ خولەکی دیکەی بۆ نوێ بکەیتەوە.