سەردێر

فیلمی 09 لە سلێمانی پەخش دەکرێت و لە هەولێر ڕادەگیرێت

بڕیارە سبەینێ فیلمی سینەمایی 09 لە سلێمانی نمایشبكرێت و بەهۆی رێنماییەكانی خۆپارێزییەوە لە پارێزگای هەولێر و دهۆك فیلمەکە ڕادەگیرێت.

بەختیار فەتاح، دەرهێنەری فیلمی 09، ڕایگەیاندووە “فیلمی 09 لە شارەکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و کەلار لە کاتی دیاریکراوی خۆی بەردەوام دەبێت، لە ڕێکەوتی 4ی ئەم مانگە لە ژێر ڕێنمایی تەندروستی”.

ئەوەشیخستەڕو، “داوای لێبوردن لە شارەکانی هەولێر و دهۆک دەکەین فیلمەکە ڕادەگیرێت تا ڕۆژی 10ی ئەم مانگە و دەرچونی ڕێنمایی نوێی تەندروستی”.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی، مەراسیمی دەستپێکی فیلمەکە ئەنجام درا