سەردێر

نەریمان بابان گۆرانی (ستوون) بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند نەریمان بابان بەرهەمێکی نوێی خۆی بەناوی (ستوون) بڵاودەکاتەوە.

بەرهەمە نوێکەی نەریمان بابان لە هۆنراوەی هونەرمەند خۆیەتی و بافڵ سەرهەنگ کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدۆکلیپەکە کردووە و لە موزیکی جولیا بەکارە.

نەریمان بابان لە بارەی بەرهەمەکەیەوە وتویەتی”بەشێکی دیمەنەکانی ئەم بەرهەمە هونەرییە لە وڵاتی هۆلەندا تۆمارکراوە و بەشێکیشی لە کوردستان تۆمار کراوە”

نەریمان بابان یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كوردستان و خەڵکی شارى سلێمانیە، ساڵی 1983 تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندوە، بۆماوەی 10 ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بوە، ماوەی 24 ساڵیشە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات، خاوەن بەرهەمێکی زۆری هونەرییە کە زۆربەیان لە ئاوازو هۆنراوەی خۆیەتی.