سەردێر

سۆنیا بەیتوشی لەسەر لابردنی لەچکەکەی هێرش دەکاتە سەر یارجان

خانمە مۆدێل سۆنیا بەیتوشی بە تۆمارێکی ڤیدۆیی هێرش دەکاتە سەر یارجان.
سۆنیا بەیتوشی لەو تۆمارەدا کە سەرپۆشی لەسەردایە بە تەنزەوە دەڵێت”کچەکان منیش حجاب بم یان هێشتا زووە”
سۆنیا ئاماژەی بەوە داوە کە مەبەستی لەم کارە ئەوەیە کە کاری ساختەی هەندێک کەس نیشان بدات.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە یارجان بڕیاری باڵاپۆشی داو دواتر دوبارە سەرپۆشەکەی لابرد و بەهۆی ئەوەوە ڕەخنەی زۆری لێگیرا.