سەردێر

چۆن ڕووناکی مۆبایل دەبێتە هۆی کزکردنی چاو؟

لەنێوان هەموو جۆرەکانی رووناکیدا, رووناکی مۆبایلە زیرەکەکان زۆرترین کات بەدیاریەوە بەسەردەبین و  زیاتر لەهەموو رووناکیەکانی تریش لە چاومانەوە نزیکە. بۆیە بووەتە مەترسی لەسەر چاوەکانمان بێ ئەوەی هەستی پێبکەین.

لەگەڵ ئەمەشدا مۆبایلە زیرەکەکان بەرادەیەکی زۆر رووناکی شین دەنێرێ بۆ چاوەکانمان لەکاتی بەکارهێنانیاندا وە چاومان وا بنیاتنراوە کە تەواوی ئەم رووناکیە شینە هەڵمژێت بۆ پاراستنی تۆرەی چاو.

بەڵام رووناکی سەروو وەنەوشەیی زیانبەخش کە لەخۆرەوە بۆمان دێت بەهۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەکانەوە چاوەکانمان چیتر توانای نامێنێت ئەم رووناکییە شینە هەڵمژێت کە لە خۆرەوە دێت بۆ پاراستنی چاومان بەو جۆرە ئەم تیشکە بەر تۆرەی چاو دەکەوێت و دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی مادەیەکی ژەهری بۆ چاومان کە زیان بە تۆرەی چاو دەگەیەنێت بۆیە زۆر بەرکەوتن لەگەڵ رووناکی شیندا لەوانەیە کاریگەریەکی ترسناکی لەسەر چاومان هەبێت

وەلەهەمان کاتدا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی مۆبایلە زیرەکەکان جیاکەرەوەیەکی تازەیان بۆ مۆبایلە زیرەکەکان زیاد کە ئەم تایبەتمەندییە ‘night light’   وادەکات رووناکی نزیک لە زەرد بدات بەچاوەکانمان و مەترسیەکانی لەسەر چاومان بە رادەیەکی زۆر کەم بکاتەوە.