سەردێر

ڕیکلامێکی کوردی کە ٧٣ ساڵ لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە

ئەمەی خوارەوە ڕیکلامێکی کوردییە کە ٧٤ ساڵ لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە  و لە ژمارە 2ی ساڵی 8 ساڵی 1947ی گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوکراوەتەوە:

 

-ئەرێ، تۆ، بۆ وا سەرو ڕیشت هاتوەو سەرت لێتێکچووە؟

+کورە نازانم لەبەیانییەوە بەم سەرجادەدا ئەسوڕێمەوە بۆ سەرتاشێکی باش. دوکانێکی وام بەر دڵ ناکەوێ!

-کورە نامەردت نەکەن، خێرا خۆت بگەیەنە صاڵۆن حەلاقە الشرق! ئای چەند دوکانێکی پاک و پوخت و سەرتاشێکی چاکن!!

+بەقوربانە لەکوێیە؟!

-ئەها، ئەوەتا هەر بەڕیزی جامیعەی حەیدەرخانەدا بتەوێ بچی بۆ شۆرجە دوو هەنگاو لە جامعەکەی تێپەڕناکەی ئەیگەیتێ، … کوررە خۆ تۆ خوێندەواری لەقەد چاپخانەکەشەوە نوسراوە  (صاڵۆن حەلاقە الشرق)