سەردێر

هەزاران ژن واز لە پێڵاوی پاژنە بەرز دەهێنن، ئەمەش هۆکارەکەی!

لە ژاپۆنەوە کەمپینێکی سۆشیال میدیدا ئەنجامدرا بەناوی #KuToo کە تێدا خانمان پشتگیریان لە وازهێنان لە پێڵاوی پاژنە بەرز کردووە و داوای ئەوە دەکەن پێڵاوی فلات و کالە بکرێت بە مۆدێل.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی وتەی خانمان لە کەمپینەکەدا ئەوان بونەتە قوربانی ستانداردەکانی جوانی لە کۆمەڵگەدا و ناچارن بۆ ئەوەی جوانتر دەربکەون بەرگەی ئازاری پێڵاوی پاژنە بەرز بگرن کە بۆ تەندرووستیشیان خراپە.

پزیشکان لەو وڵاتە بەردەوام ڕێنمایی دەدەن بە خانمان بۆ پارێزگاری لە قاچیان لەکاتی لەپێکردنی پێلاوی پاژنە بەرز کە ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە ڕێنماییەکان:

  • پێوسیتە پێڵاوی پاژنە بەرزی تەندرووست هەڵبژێریت، نابێت بەرزی پاژنەکەی لە ٤ سانتیم زیاتر بێت بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە، هەروەها پانی نێوان پێڵاوەکە و پاژنەکە پێویستە ٦ سم بێت.
  • گرنگە بەر لەوەی پێڵاوی پاژنە بەرز بکڕیت، سایزی قاچت و سایزی گونجاوی پێڵاوەکە بزانیت و نابێت تەسک و بچوک بێت و نوکی پێڵاوەکەش زۆر تیژ بێت
  • هەندێک سایزی کەمێک گەورەتر دەکڕن لە قاچی خۆیان بۆ ئەوەی پێیان ئاسوودەبێت لەنێو پێڵاوەکەدا، ئەوەش کارێکی درووست و باشە.
  • لەپێشدا پاژنە ئینجا پەنجەكانت بكە سەر زەوی بەو جۆرە ڕۆشتنێكی جێگیر و سروشتیت دەبێت، ئەگەر پێشتر پەنجەكانت دابنێیت وەك ئەوە وایە لەسەر نوكی پێ‌ برۆیت

 

بەپێی داتاکانی کۆپانیا بەناوبانگەکانی وەک نایک و ئەدیداس، لە ئێستادا خواست لەسەر کالە و پێلاوی فلات زیاترە و خواستی خانمان لەسەر پێڵاوی پاژنە بەرز تابێت کەمتر دەبێتەوە.

 

ئەکتەری بەناوبانگ Kristen Stewart لە فێستیڤاڵی کان و لەسەر فەڕشی سور پێڵاوە پاژنە بن بەرزەکەی دادەکەنێت و بە پێی پەتی دەڕوات