سەردێر

زینک و ڤیتامین سی بەرگری دژ بە کۆرۆنا دروست ناکەن

خەڵک

لەسەروەختی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەندێک لە شارەزایانی بواری پزیشکی پێشنیاری بەکارهێنانی (ڤیتامین سی و زینک)یان کرد، بۆ بەدەستهێنانی پارێزبەندی دژ بە کۆرۆنا، بەڵام توێژینەوەکی نوێ ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو دوو پێکهاتەیە پارێزبەندی دروست ناکەن.

تاقیکردنەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییەی ئەمریکا نیشانیدا کە نەخۆشانی کۆرۆنا، کە ژەمە زۆرەکانی زینک و ڤیتامین سییان وەرگرتووە، باشتربوونی بەرچاویان پیشان نەداوە.

دکتۆر مێلیندا دێسای یەکێک لە بەشداربووانی ئەو توێژینەوەیە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاندووە ” چارەسەر لەگەڵ ژەمە زۆرەکانی زینک و ترشیی سکۆربیک ( ڤیتامین سی ) یان تێکەڵێک لە پاشکۆکان بە شێوەیەکی بەرچاو ماوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای کەم نەکردووەتەوە بە بەراورد بە ئاستی ستانداردی چاودێری ” .

ئەم تاقیکردنەوە پزیشکییە، لەسەر  214 نەخۆشی ئەمریکایی، ئەنجامدراوە لەنێوان 27ی نیسان تا 14ی تشرینی یەکەمی 2020 .

تاقیکردنەوەکە بۆ ئەوە بوو کە نیشانی بدات ئایا ڕێژەی زۆری زینک یان ڤیتامین سی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەری یان ماوەی نیشانەکانی ڤایرۆسەکە، بەراورد بە چاودێری ئاسایی نەخۆشانی کۆرۆنا.

توێژینەوەکە نەخۆشەکانی بە هەڕەمەکی دابەش کردووە بۆ چوار گرووپ دوو گروپ بۆ وەرگرتنی 50 میلیگرام لە گۆلۆکۆناتی زینک، دیاریکراوە، هەروەها گروپێک ، 8000 میلیگرام ترشی ئەسکۆربیک، یان هەردوو پێکهاتەکەیان پێدراوەکیان، گروپی کۆتایش چاودێری ئاسایی کراون بۆ ماوەی 10 ڕۆژ .

لەکۆتایدا توێژینەوەکە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ” هیچ جیاوازییەکی بەرچاو لە دەرئەنجامە لاوەکییەکانی نێوان گروپەکانی چارەسەردا نییە ” .

ئەو پزیشکەی کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی کردووە وتیشی:”باشترین ئامۆژگاری بۆ دوور بوون لە ڤایرۆسەکە، هێشتنەوەی بۆشایی کۆمەڵایەتی، دەست شوشتن و بەستنی دەمامکە بەو شێوەیەی کە ڕێکخراوە تەندروستیە گشتییەکان و ناوەندی ئەمریکا بۆ کۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشنیاریان کردووە”.