هەوکردنی میزەڕۆ (گورچیلەکان/ میزەڵدان) یەکێکە لە هەوکردنە مەترسیدارەکان لەمنداڵی خوار ٣ مانگدا هەر بۆیە گرنگە کە لەکاتی خۆیدا بیناسیتەوە و چارەسەری پێویستی بۆ وەربگریت:
-نیشانەکانی:
تای بێ هۆ ، کەمبونی شیرخواردن ، ڕشانەوە ، گریان و هەراسان بوون ، دایبیەکەی خوێنی تیا بێت ، زیادنەبونی کێش …..
-چارەسەر:
پێویستە لەنەخۆشخانە بمێننەوە و چارەسەر وەربگرن، هەروەها بەدواداچونی زیاتر بۆ میزەڕۆ بکرێت…..
ئامادەکردنی:
د. شادمان هەڵەدنی
پزیشکی منداڵان