سەردێر

یارجان بەبێ سەرپۆش دەردەکەوێتەوە و دەبێتە جێگای باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

خانمە مۆدێل یارجان، پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە بۆتە باڵاپۆش، بەڵام جارێکی دیکە بەبێ سەرپۆش دەرکەوتەوە.
لابردنی سەرپۆشەکەی یارجان بۆتە جێگای باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەو هۆیەوە ڕەخنەی زۆری لێگیرا، بەڵام تا ئێستا یارجان لەو بارەیەوە هیچ ڕونکردنەوەیەکی نەداوە.
یارجان ناوی شنیار ئەحمەدە، ساڵی 1996 لە سلێمانی لە دایکبوە، بەهۆی کاری مۆدێلەوە لە سۆشیال میدیا دەرکەوتوە، خاوەنی نازناوی شاجوانی سلێمانیە، لە مەراسیمی شاجوانی ئاسیا نازناوی “شاجوانی هەڵبژێرداو بە دەنگی خەڵک”ی بەدەستهێنا.