سەردێر

چەند زانیاریەکی سەیر و گرنگ لەو کەسانەوە کە ئەزمونی زۆریان لە پیشەکەیاندا هەیە

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیر و گرنگە لەو کەسانەوە کە ئەزمونی زۆریان لە پیشەکەیاندا هەیە:

 

-فریاگوزاری مەلەوانی دەڵێت:

لەکاتی خنکان لە ئاودا بەو جۆرە نییە کە تۆ چاوەڕوانی دەکەیت و بەهۆی ئەوەی دەکەویتە پەلەقاژە و هەناسەت بۆنادرێت، ناتوانیت هاواربکەیت و داوای یارمەتی بکەیت، زۆرجار بەهۆی ئەوەی بە دەستەکان هەوڵی مەلەکردن دەدەیت بواری ئەوەشت نییە دەستت بەرز بکەیتەوە.

 

شارەزای بواری قژ دەڵێت:

لەکاتی گۆڕینی ڕەنگی قژت ناتوانیت بە جارێک و دووجار ئەو ڕەنگەی دەتەوێت بەدەستی بخەیت، ڕەنگە پێویستی بە زیاتر لە ١٠ دانیشتن هەبیت و پێویستە نێوانی هەر دانیشتنێک لانیکەم ٢ هەفتە بێت، بۆ ئەوەی قژت زیانی پێنەگات.

 

وەستای ئاسانسۆڕ دەڵێت:

بەربونەوەی ئاسانسۆر بەو شێوە ئاسان نییە کە لە فیلمەکاندا هەیە، ئاسانسۆرەکانی ئێستا لانیکەم ٣ کێبڵی پێوەیە کە مەحاڵە هەرسێکیان لە یەککاتدا بپچرێت و هەر دانەیەکیشیان توانای هەڵگرتنی ئاسانسۆرەکەی هەیە بە تەنها، جگە لەوەی گەر هەر سێ دانەکەش بپچڕێت، ئامێری کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی ئاسانسۆرەکە دەوەستێت کە توانای هەیە ئاسانسۆرەکە لە جێگای خۆیدا ڕابگرێت.

 

کاپتنی فڕۆکە دەڵێت:

هیچ فۆڕکەیەک نییە کە کاتێک دەفڕێت هەندێک کێشەی تێدا نەبێت کە پێویستی بە چاککردنەوەیە، بەڵام کۆمپانیاکان زۆر گوێی پێنادەن چونکە ئەو کێشانە مەترسی بۆ سەر سەلامەتی فڕۆکەکە درووستناکات.