سەردێر

گیراوەیەک بە سیر و لیمۆ و زەنجەفیل کە جەستەت لە تەواوی ژەهرەکان پاک دەکاتەوە

بۆ چاره‌سه‌ر هیچ شتێك له‌ كه‌ره‌سته‌ سروشتیه‌كان باشتر نیه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ گیراوه‌یه‌كی سروشتییه‌ كه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌و زۆر به‌سووده‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ت له‌ ژه‌هر و ئه‌و مادده‌ كیمیایی و چه‌وریانه‌ی كه‌ زیانی بۆمان هه‌یه‌.

گیراوه‌كه‌ توانایه‌كی باشی هه‌یه‌ له‌ پاككردنه‌وه‌ی خوێن و هاوكاریه‌كی باشی جگه‌ر ده‌كات، هاوكات توانای به‌رگی جه‌سته‌ به‌هێزده‌كات و چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشی سه‌رما و په‌تا.

پێداویستیه‌كان:

8 پارچه‌ سیر

8 پارچه‌ لیمۆ

زه‌نجه‌فیل

4 لیتر ئاو

ئاماده‌كردن:

سیر و زه‌نجه‌فیل و لیمۆكه‌ قاش قاش بكه‌و دواتر بیكه‌ره‌ عه‌ساره‌وه‌و جوان تێكیان وه‌ربده‌، دواتر ئاوه‌كه‌ گه‌رم بكه‌و گیراوه‌كه‌ی تێبكه‌، لێبگه‌ڕێ سارد ببێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ بیكه‌ره‌ جامه‌وه‌و هه‌ڵی بگره‌، ڕۆژانه‌ به‌ر له‌ ژه‌مه‌كان به‌ 2 كاتژمێر په‌رداخێكی لێبخۆره‌وه‌و پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ هیچی دیكه‌ت پێویست نیه‌.