سەردێر

کۆمەڵێک بەکارهێنانی ناوازەی پیاز کە وادەکات گوێ بە بۆنە ناخۆشەکەی نەدەیت

پیاز یەکێکە لەو خۆراکانەی کە لە ماڵی هەموماندا هەیە و لە دروستکردنی زۆر خۆراکدا، ئەمە جگە لەو سوودە زۆرەی بۆ تەندروستی و هەر لە کۆنەوە لە بواری تەندروستیدا سوودی لێ وەرگیراوە بەهۆی ئەوەی ماددەی دژە هەوکردنی تێدایە، ئەمانەی خوارەوە هەندێک زانیارین لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی بۆ چارەسەر:

-دەتوانی پیازێک پاک بکەیت و بیدەی لەو پێستەی جەستەت کە سوتاوە بۆ ڕێگریکردن لە بوون بە برین و کەمکردنەوەی ئازار لەو شوێنەدا.

-قاشێک پیاز بدە لەو شوێنەی کە توشی خوران بووە بەهۆی پێوەدانی مێروەکان.

– بۆ کەمبوونەوەی ئازاری گوێ پیازێک لە ناو فڕندا بپیشێنە بۆ ماوەی ١٥ خولەک دوای ساردبوونەوەی چەند دڵۆپێک لە ئاوەکەی بکەرە ناو گوێیەکانت.

-لە کاتی گیرانی لوت بەهۆی نەخۆشی پیازێک ورد بکە و بیکە ناو قاپێک و کەمێک بۆنەکەی هەڵمژە زۆر بەسوودە بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی لوت.

-لە کاتی توشبوون بە پەتا و هەڵامەت دەتوانی پیازێک قاش بکەیت و لە نزیک شوێنی خەوەکەتی دابنێی بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشیەکە و هەڵمژینی بۆنەکەی.