سەردێر

چەند ڕاستییەکی سەرسوڕهێنەر لەسەر جەستەی مرۆڤ

خێزان

بەدیهێنەرەکانی یەزادان پڕن لەسەرسامی و لە نێویشیاندا مرۆڤ سەرسوڕهێنەرترین دروستکراوە کە خوادای گەورە خۆی دەفەرموێت مرۆڤمان لەسەر جوانترین شێوە دروست کردووە،لە ناواخنی جەستەی مرۆڤدا هەزاران کارکەری پەی پێنەبراو هەن کە تائێستا زانست لەکارکردن و فەرمانیان دەکۆڵێتەوە، ئەمانەی خوارەوە چەند راستییەکی دیار و گەروەن لەسەر جەستە.

چاو

چاو، تاکە بەشی جەستەی مرۆڤە کە خوێن وەرناگرێت و ڕاستەوخۆ ئۆکسجین لەدەرەوەی جەستە وەردەگرێت.

خوێنبەرەکان

درێژی دەمارەکانی خوێن له لەشی مرۆڤ دا زیاترە لە 100 هەزار کیلۆمەتر .

ترشەکانی گەدە

گەدە بەهێزترین ئۆرگانی لەشی مرۆڤە، ماددە ترشەکانی ناوی ئەوەندە بەهێزن کەتوانای تواندنەوەی گوێزانێکی ئاسنی ریشتاشینیان هەیە.

توێژاڵی پێست

هەرکەس لە ژیانیدا نزیکەی 40 پاوەند لە پێستی لەدەست دەدات بە دریژایی ژیانی.

مێشک

مێشکت ئۆرگانێکی زۆر گرنگە و پێویستی بە وزەیەکی زۆر هەیە بۆ کارکردن، مێشک بە تەنیا لە سەدا 20 ی ئۆکسجین و کالۆری لەش بەکار دەهێنێت، نزیکەی 86 ملیار دەماری گرێدراو بە 100 تریلیۆن لینکەوە تێدایە.

ێسکەپەیکەر

ئێسکەپەیکەری مرۆڤ ئەوەندە بەهێزە کە بەرگەی پەستانی نزیکەی 16 هەزار کەس دەگرێت.

بۆنی جەستە

هاوشێوەی پەنجە مۆر، هەرکەس خاوەنی بۆنێکی تایبەت بەجەستەیەتی.

سییەکان

ڕووبەری سییەکان یەکسانە بە ڕووی یاریگایەکی تێنس

گرنگی خەوتن

خەو زۆر گرنگە بۆ جەستەی مرۆڤ، ئۆرگانەکانی لەش دوای 11 ڕۆژ بەبێ خەوتن لە جێبەجێردنی فەرمان دەوەستن.

پەنجە توتە

بە لەدەستدانی پەنجە توتە مرۆڤ زیاتر لە سەدا 50ی هێزی دەستی لەدەست دەدات.

لیک

کەسێکی ئاسایی لە ماوەی ژیانیدا 25 هەزار لیتر لیک بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش بەسە بۆ پڕکردنی دوو مەلەوانگە .



هەلبژاردە

گرنگترینەکان