سەردێر

پەرواز حسێن: کە مایکت گرتە دەست ئیدی دەبێت خۆت بیت نەک تەقلید

خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن ڕایدەگەیەنێت کە پێویستە کاتێک مایکت گرتە دەست ئیدی دەبێت خۆت بیت نەک تەقلید بکەیت.
پەرواز حسێن وتویەتی” کە مایک گرتە دەست ئیدی دەبێت خۆت بیت نەک تەقلید و کۆپی مایک بەدەستێکی تر، هیوادارم ئەمە بنێرن بۆ ئەو کەسانەی هەر خەریکی تەقلید و لاسایکردنەوەن”
پەرواز وتوشیەتی”ئەو کەسانە زۆرن و یەک و دوان نین”

پەرواز حسێن لەدایکبوی 1989، لە 2013 بەشداری بەرنامەی ئەرەب ئایدڵی کەناڵی mbc عەرەبیدا كرد، توانی تا قۆناغی پێش كۆتای بەردەوام بێت و ناوبانگێکی باش پەیدا بکات و ئێستا خاوەنی چەند بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپێکە بە زمانی کوردی و عەرەبی.