سەردێر

لایەنگرە سەرسەختەکەی ترەمپ پەشیمان بۆتەوە و ئێستا لە دژیەتی

جاکۆ چانسلی کە بە یەکێک لە لایەنگرە سەرسەختەکانی دۆناڵد ترەمپ ناسرابوو، پەشیمان بۆتەوە و ئێستا لە دژی قسە دەکات.

جاکۆب لەبەردەم دادوەردا پەشیمانی خۆی دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەداوە کە لەژێر کاریگەری قسەکانی دۆناڵد ترەمپدا بووە، هەر بۆیە چۆتە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا و کەوتۆتە هەڵەوە.

جاکۆب ماوەی دوو مانگە لەگەڵ ٢٨٠ کەسی دیکەدا کە چونەتە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا  لە زینداندایە  و چاوەڕوانی بڕیاری دادوەرن لەسەریان.