سەردێر

٥ بۆچونی هەڵەی تەندرووستی، کە زانست سەلماندویەتی ئەسڵی نییە

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  بۆچونی تەندرووستیە کە زانست سەلماندویەتی ئەسڵی نییە:

 

– نابێت لەکاتی خواردندا ئاو بخۆیتەوە

ئەمە ڕاست نییە و ئاو خواردنەوە لەکاتی ناندا هیچ زیانی نییە و پرۆسەی ناردنی خواردن ئاسانتر دەکات.

 

سابوو ن میکرۆب دەگوازێتەوە

توێژینەوەکان سەلماندویانە کە سابوون میکرۆب هەڵناگرێت و مەترسی نییە

 

– میوە و کالۆری خراپ

وەک دەزانین کالۆری باش و خراپ هەیە و دەوترێت میوەکانیش کالۆری خراپیان تێدایە، لەکاتێکدا ئەمە ڕاست نییە!

 

– کرێمی بنباڵ  دەبێتە هۆی شێرپەنجە

ئەم زانیارییە ڕاست نییە و پێویست ناکات ترست لێی هەبێت.

 

– پێویستە ڕۆژانە زیاتر لە ١٠ هەزار هەنگاو بنێیت

ئەمەش ڕاست نییە و ڕۆژانە ٥ هەزار بۆ ٨ هەزار هەنگاو بەسە