چەندین توێژینەوەی زانستی کاریگەری خیانەتی هاوسەرگیریان لەسەر منداڵ سەلماندووە، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو کاریگەریە خراپانە:
– منداڵان لە ڕووی دەرونیەوە تێک دەشکێنن و هەستەکەن کە ئەوانیش خەتابارن لە خیانەتی دایکاین یان باوکیان .
– کاتێک گەورە دەبن ئەوانیش چاو لە دایک و باوکیان دەکەن و خیانەت دەکەن.
– لەژیانی خۆیاندا متمانەیان بەکەس نامێنێت.
– دەکەونە دۆخێکی خراپەوە کە نازانن لایەنی باوکیان بگرن یان دایکیان.
– باوەڕیان بە خۆشەویستی و هەست و سۆز نامێنێت.
– ترسیان لە تەنهایی و بێکەسی دەبێت چونکە هەست بەوە دەکەن خێزانیکی بەهێزیان نییە.