ئەمەی خوارەوە چەند ڕێکارێکی گرنگە کە پێویستە لە کاتی بڵاوبونەوەی درم و پەتادا بیگریتە بەر بۆ ئەوەی پارێزراو بیت:
-گەر کەسی نەخۆش لەماڵەوە هەبوو پێویستە نەچێتە دەرەوە تا کەسانی دیکە توش نەکات، لە ئەگەری توشبوونی بە ڤایرۆس پێویستە ڕاستەوخۆ بچیتە نەخۆشخانە
-بەرهەمە ئاژەڵیەکان باشتر بکوڵێنە لە جاران و پاکوخاوێنی زیاتر ڕابگرە
-نزیک ئاژەڵی کێویی ماڵی مەکەوەرەوە و دەستیان لێمەدە
-بۆ بەکارهێنانی ماسک گرنگە کە بە درووستی دایبنێیت و ناشبێت زۆر ئەو ماسکە بەکار بهێنیتەوە چونکە میکرۆب و ڤایرۆس هەڵدەگرێت.
-خاولی و کەرەستە بەکارهاتووەکانی ماڵ بە پاکی ڕابگرە و زیاتر لەجاران بیانشۆرە
-گرنگە ئاو زۆر بخۆیتەوە و جەستەت بە تەڕی ڕابگریت
-هەوڵبدە کە دەچیتە مارکێت پێداویستی چەند هەفتەیەک بهێنیتەوە بۆ ئەوەی زۆر پێویست نەکات بچیتە مارکێت و بازاڕ
-جگە لە ماسک گرنگە کە دەستکێشیش بەکار بهێنیت تا لە دەستەوە ڤایرۆسەکە نەگوازرێتەوە بۆت.
-یەو کەرەستانەی کە زۆر دەستت بەری دەکەوێت بە شێوەیەکی بەردەوام پاکی بکەرەوە
-چاودێری هەواڵ و زانیاریەکان بکە و با بەردەوام ئاگات لە دواین گۆڕانکاریەکان بێت.