سەردێر

چەند سستمێکی ژیانی ئێستامان کە دەرکەوتووە زیانی زیاترە لە قازانج

ئەمەی خوارەوە چەند سستمێکی ژیانی ئێستامانە کە دەرکەوتووە زیانی زیاترە لە قازانج:

 

-وەرزشی قورس

بەهۆی خەونی جەستەی نمونەیی، زۆرێک لە خەڵک بەردەوام وەرزشی سەخت و قورس دەکەن، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی Rutgers ئەمە وایکردووە کە زۆرێک لە خەڵک توشی هەوکردن و پێکان هاتبن لە ئەژنۆ و شانەکانیاندا، هەر بۆیە ئامۆژگاریمان دەکەن کە بە شێوازێکی زانستی و درووست وەرزش بکەین و هەنگاو بەهەنگاو بچینە پێشەوە نەک پەلە بکەین لە دابەزاندنی کێش.

 

-جگەرەی ئەلەکترۆنی

جگەرەی ئەلەکترۆنی کە ئێستا لای زۆر کەس باوە وا دەردەکەوێت کە زیانی کەمتربێت لە جگەرەی ئاسایی، بەڵام بەهۆی گەرمی زیادەی ناو جگەرە ئەلەکترۆنیەکە، ماددە کیمیاییەکان کاریگەری خراپیان لەسەر مرۆڤ زیاترە و زیانی زیاتری بۆ سیەکان هەیە و لە ماوەی درێژخایەندا هۆکاری شێرپەنجەشە.

 

-کەپسولی ڤیتامین

لە ئێستادا زۆرکەس بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی کەپسولی ڤیتامین بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا ئەمە زیانی زۆرە، بۆنمونە زۆربوونی ڤیتامین C لە جەستەدا وادەکات بەردی گورچیلە درووستببێت، هەر بۆیە گرنگە کە ڤیتامینەکان زیاتر لە میوە و خۆراکی تەندرووستەوە وەربگریت نەک لە کەپسولەوە.