سەردێر

ئاشنا فەلاح: ئەو قسانەی کردوومە ڕاستییە و هەموومان قۆپیمان کردووە

ئاشنا فەلاح، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئاشنا لەسلێمانی و فەرمانبەر لەبەشی كارگێڕی زانکۆ دان بەوەدا دەنێت کە لە پۆلی دووەمی ناوەندییەوە تا پاش زانکۆ بە قۆپیە دەرچووە و وەک خۆشی دەڵێت هەموو جۆرە قۆپییەكی کردووە.

ئەم وتانەی ئاشنا فەلاح لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناڕەزایی لێکەوتۆتەوە و داوادەکەن کە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر و داواکاری گشتی و وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر ئەو بابەتە هەڵوێستیان هەبێت.

ئاشنا فەلاح، لەبارەی ئەو قسانەوە ڕایگەیاندووە؛ کە ئەو تەنها ڕاستی وتووە و هەمووان قۆپیان کردووە، بەڵام  هەمووان وەک من ڕاستیەکە ناڵێن و خەڵکیش نایانەوێت گوێیان لە ڕاستی بێت”

ئاشنا وتوشیەتی”من مامۆستای زانکۆ نیم و تەنها فەرمانبەرم، پەیمانگاکەشم ئەهلیە و بۆخۆم دامەزراندووە و هیچ کەسێک هاوکاری نەکردووم و ئەو هەڵمەتەش کە درووستکراوە تەنها بۆ لێدانی منە”