سەردێر

ژنێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەچێتە نێو سەمونخانەیەک

لەجیاتی ئیستۆپ پێی بە بەنزیندا ناوە

ژنێکی ئەمریکی تەمەن ٨٢ ساڵ بەهۆی ئەوەی لەجیاتی پێ بنێت بە ئیستۆپدا پێی ناوە بە بەنزیندا ئۆتۆمبێلەکەی کێشاوە بە سەمونخانەیەکدا.

ژنەکە لەکاتێکدا بەرەو سەمونخانەکە ڕۆشتووە، شڵەژاوە و بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە چۆتە ناوەوە، بەڵام لەو کاتەدا هیچکەس لەو شوێنەدا نەبووە و بەهۆی ئەو ڕووداوەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.