سەردێر

چەند زانیاریەک لەسەر وڵاتی سەنگافورە کە مایەی سەرسوڕمانە بۆت

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر وڵاتی سەنگافورە کە مایەی سەرسوڕمانە بۆت و سەیر و سەمەرەیە:

– سەنگافورە بە وڵاتی غرامەناسراوە، بۆ هەر سەرپێچییەک غرامەیەکی جیاواز داندراوە.

 

سەنگافورە یەکێکە لە ئارامترین شارەکان لە دونیادا کە ڕێژەی تاوان زۆر کەمە

لە سەنگافورە گەر کلێنکس لەسەر شوێنێک داندرا مانای ئەوەیە کە گیراوە

خەڵکی سەنگافورە ژیانێکی دەوڵەمەندانەیان هەیە و زۆرینەیان ئۆتۆمبیلی گرانبەهایان پێیە

لەزۆربەی ماڵەکانی سەنگافورە خزمەتگوزاری فلیپینی و سریلانکی و  ئەندەنوسی کاردەکەن.

خەڵکی سەنگافورە بەوەناسراون کە ژیانێکی تەندرووستیان هەیە و خواردنی تەندرووست دەخۆن و وەرزش دەکەن