سەردێر

توێژینەوە: کاتێک کەسێکی دیکە کاری ناوماڵمان بۆبکات بەختەوەرترین

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەیەک کاتێک کەسێکی دیکە کاری ناوماڵمان بۆبکات زیاتر هەست بە خۆشی بەختەوەری دەکەین، هەر بۆیە توێژەران ئامۆژگاریمان دەکەن کە هەندێک پارە لەوەشدا خەرج بکەین.

لە توێژینەوەیەکدا توێژەران لە پشووی هەفتانەدا ٤٠ دۆلاریان داوە بە ٦٠ کەسی گەورە و داوای ئەوەیان لێکردوون لە شتێکدا خەرجی بکەن کە کاتیان بۆ بگەڕێتەوە، لە هەفتەی دواتر ٤٠ دۆلاری دیکەیان پێداوین و داوای ئەوەیان لێکردوون کە لە کڕینی شتێکدا کە خۆیان حەزی پێدەکەن خەرجی بکەن، لە پاش لێکۆڵینەوە لە کەسەکان دەرکەوتووە کە ئەو هەفتەیەی پارەیان داوە بۆ ئەوەی کەسێک کارەکەیان بۆ بکات دڵخۆشتر بوون وەک لەو هەفتەیەی شتێکیان پێکڕیوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ٪٩٨ی خەڵک پارە لەو شتانەدا خەرج ناکەن کە کاتیان بۆ دەگەڕێنێتەوە، لەکاتێکدا ئەوە زیاتر مایەی خۆشبەختییە.

بەڵام بەپێی توێژینەوەکە بەشێک لە بەشداربوان هەست بەتاوان دەکەن بەرامبەر خۆیان کە کارێک خۆیان دەتوانن ئەنجامی بدەن پارەی لێدەدەن، لەکاتێکدا ئەوە لێکنادەنەوە کە ئەوان بەو پارەیە (کات) دەکڕن کە وەک دەوترێت بە پارە ناکڕدرێت!