سەردێر

لەیدی گاکا نیو ملیۆن دۆلار دەدات بەو کەسەی سەگەکانی بۆ بگەڕێنێتەوە

ڕووداوی فڕاندنەکەیان ببینە

لە ڕووداوێکی سەیر و سەمەرەدا لە ئەمریکا، دوو چەدار تەقە لە کارمەندێکی هونەرمەندی جیهانی لەیدی گاگا دەکەن لەکاتێکدا کە پیاسە بە سێ سەگ دەکات و دووان لە سەگەکان دەبەن و سەگێکیش لەدەستیان هەڵدێت.
وەک لە تۆمارە ڤیدۆییەکەدا دەردەکەوێت، کارمەندەکەی لەیدی گاگا کە ناوی ڕایانە و تەمەنی ٣٠ ساڵە، هەوڵدەدات بەرگری بکات، بەڵام دزەکان تەقەی لێدەکەن و بە سەختی برینداری دەکەن.

لە پاش ڕووداوەکە لەیدی گاکا ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە نیو ملیۆن دۆلار بدات بە دزەکان لەبەرامبەر گەڕانەوەی سەگەکان و بۆ ئەوەیش داوای لێکردوون پەیوەندی بەم ئیمەیلەوە بکەن : [email protected]
لە ئیستاشدا FBI هاتوونەتە سەر هیل بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی تاوەنبارەکان و ئاماژەشیان بەوە داوە کە ئەو کارەی لەیدی گاکا پێچەوانەی یاسایە و هاندەرە بۆ ئەوەی تاوەنباران کاری لەو جۆرە دوبارە بکەنەوە.