سەردێر

کەی سۆنەر ڕەگەزی منداڵەکەت دیاریدەکات؟

بەپێی لێکۆلینەوە پزیشکییەکان، ئامێری سۆنەر بە ڕاددەی %98 وردە لە دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپە لە سکی دایکیدا بەشێوەیەکی ڕاست و دروست.
ڕاددەی وربینیی سۆنەر لە دیارکردنی ڕەگەزی منداڵ بەپێی قۆناغەکان دەگۆڕێت، بەجۆرێک لە هەفتەی 12ی دووگیانییەوە سۆنەر توانای هەیە ڕەگەزی منداڵ دیاری بکات، بەڵام لەو قۆناغەدا ئەوە کارێکی قورسە و ڕاددەی هەڵەی زیاترە، بۆیە وا ڕاست و دروستترە لە هەفتەی 18-20 بەدواوە سۆنەر بکرێت بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی منداڵ لناو منداڵداندا، چونکە لەو قۆناغەوە ئەگەری هەڵە زۆر کەم دەبێتەوە و بە ئاسانی ڕەگەزی کۆپەکە دیاری دەکرێت.

ئامادەکردنی: ڕامیار جاف
خوێندکاری سکوڵی پزیشکیی زانکۆی کۆیە
سەرچاوە: مێدیار