سەردێر

میران: من نوێژ دەکەم و لەگەڵ کەسێک خۆشەویستی ناکەم کە لەگەڵ کۆمەڵگەکەم و ئایینەکەم نەگونجێت

هونەرمەند میران عەلی ڕایدەگەیەنێت هەرچەندە پێشتر لە پەیوەندی خۆشەویستی دا بووە، بەڵام ئێستا جیابونەتەوە.

میران وتویەتی” “پێشتر لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بووم بەڵام لە ئێستادا کەس لە ژیانمدا نییە و حەز ناکەم ئەو کەسەی لە ژیانمدایە و دەبێت بە هاوسەرم لەگەڵ بنەماکانی ئەم کۆمەڵگەیە و لەگەڵ خێزانەکەم و دینەکەم نەگونجێت”.”

میران ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو پێشتر لە تیپی سروودی مزگەوتدا بووە و نوێژدەکات و پابەندە بە ئاینەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو میران لەگەڵ کچە مۆدێل شەبنم بارانی لە پەیوەندیدایە، تەنانەت لەپاش ئەم قسانەی میران، شەبنم بارانی بەناڕاستەوخۆ هێرشی کردەوە سەر.