سەردێر

ئەو کەسانەی سستمی خەوتنیان باش نییە زووتر قەڵەو دەبن، ئەمەش هۆکارەکەی

بەپێی توێژینەوە زانستیەکان گەر سستمی خەوتنت تەندرووست نەبێت و وەک پێویست نەخەویت، بۆ ڕۆژی داهاتوو توانای چالاکی جەستە و مێشکت کەمدەبێتەوە و توڕەتریش دەبیت لەگەڵ دەوروبەرەکەتدا ،  بەتایبەتیش هاوسەرەکەت.

بە پێی توێژینەوەیەک  پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نێوان کەمخەوی و زیادبوونی کێش، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو کەسانەی کەمتر دەخەون ڕۆژانە ٣٨٥ کالۆر زیاتر دەخۆن لەو کەسانەی کە بە تەندرووست دەخەون.

بەهۆی ئەوەی ئەوانەی کەمتر دەخەون وزەشیان کەمترە، ئەو کالۆریانە خاوتر دەسوتێنن کە لە ڕۆژێکدا وەری دەگرن هەربۆیە دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری و زیادبوونی کێشیان.

جگە لەوەش ئەو کەسانەی وەک پێویست ناخەون هەستدەکەن کە وزەیان کەمترە، بۆیە خواردنی چەوری زیاتر دەخۆن و ئەوەش هۆکارێکی دیەکەی بۆ زیاتر قەڵەوبوونیان.