سەردێر

شاناز و نەوید بەرهەمە هاوبەشەکەیان بڵاوکردەوە

هەردوو هونەرمەند شاناز زاهیر و نەوید زەردی بەیەکەوە گۆرانیەک بە شێوازی دوێت  بڵاوکردەوە.

شاناز زاهیر ڕایگەیاندووە”شەرم مەکە” یەکێک لە جوانترین بەرهەمەکانی ناو ئەلبومی فڕین-ە کە بە شێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەند نەوید زەردی ئەنجاممانداوە و بڵاویدەكەینەوە.

شاناز ئاماژەی بەوەشداوە کە میلۆدی و تێکستی ئەم بەرهەمە لەلایەن نەویدەوە دانراوە، دابەشکردن و میکس و ماستەرینگی لە لایەن مەجیدی کازمی بۆ کراوە”

شاناز کە پێستر بە (لۆکە زاهیر) ناسرابوو، بەناو و ستایلێکی نوێوە دەرکەوتەوە و ئەلبومێکی هونەری بڵاوکردەوە.