سەردێر

پێویسته‌ هه‌موو ژنێك ئه‌م ڤیدیۆه‌ ببینێت، كاتێك منداڵه‌كه‌ت له‌بارده‌به‌یت چی ڕوده‌دات؟

له‌ باربردنی منداڵ و رێگه‌دان به‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی ئێستا پرسێكی باوه‌ له‌ وڵاتانی جیهاندا، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستانیش خه‌ڵكانێك بۆ له‌باربدرنی منداڵ ده‌چنه‌ نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا و ئێران.

له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا ئه‌وه‌ ڕونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كاتێك منداڵ له‌به‌ر ده‌به‌یت چی ڕوده‌دات؟ وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ لایه‌ن پزیشكێكه‌وه‌ به‌ناوی Anthony Levatino ئاماده‌كراوه‌و تا ئێستا زیاتر له‌ 1200 منداڵه‌ له‌بار بردووه‌، سه‌ره‌تا ده‌رزیه‌ك له‌ سه‌ری منداڵه‌كه‌ ده‌درێت كه‌ هه‌ست به‌ ئازاره‌كه‌ی ده‌كات و به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

له‌ ئایینی ئیسلام ڕێگه‌ی به‌ له‌باربردن داوه‌ ئه‌گه‌ر كۆرپه‌لەكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بێت بۆ سه‌ر ژیانی دایك، یان دووگیانبوونه‌كه‌ ئه‌نجامی لاقه‌كردن بێت و ته‌مه‌نی كۆرپه‌كه‌ له‌ چوار مانگ زیاتر نه‌بێت،  ده‌بێت ته‌مه‌نى منداڵه‌كه‌ له‌ 120 ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌بووبێت، به‌ڵام گه‌ر له‌ پاش ئه‌وه‌ له‌ باری ببه‌یت وه‌ك كوشتنی مرۆڤێك وه‌هایه‌.

 

به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ماده‌کانی (417، 418، 419 ژماره‌ 111 ساڵی 1969) هه‌ر که‌سێک ببێته‌ باعیسی له‌باربردنی منداڵ به‌بێ رەزامه‌ندی دایکی، ئه‌وا مه‌حکوم ده‌کرێت به‌ 10 ساڵ زیندانیکردن، ئه‌گه‌ر هاتوو دایکه‌که‌ خۆی ئه‌و کاره‌ بکات، له‌لایه‌ن دادوه‌ر ساڵێک سزای زیندانیکردنی بۆ ده‌رده‌چێ. چونکه‌ له‌یاسای سزادانی عێراقی له‌ناوبردنی به‌ئه‌نقه‌ست به‌تاوانی کوشتن حیساب ده‌کرێت.