جگەر یەکێکە لە ماندووترین هاوڕێکانت لە جەستەدا، بەو پێیەی جەستەت لە ماددە ژەهراویەکان پاک دەکاتەوە، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک نیشانەیە کە دەری دەخات جگەرت زۆر ماندووە و تەواو ژەهراویی بووە:
– ئازاری جگەر: دروستبونی ئازار لە ناوچەی جگەر ئاماژەیەکی سەرەتایی و دیارە کە جگەرت نەخۆشە و پێویستە چارەسەری بکەیت.
– بەهۆی ناتەندروستی جگەرتەوە، بەشی خوارەوەی لاقەکانت توشی هەڵئاوسان دەبێت.
– هەرچەندە بەردەوام وەرزشدەکەیت و نان کەم دەخۆیت، بەڵام هەر کێشت زیاد دەکات؟ ئەمەش نیشانەیەکە بۆ کارنەکردنی جگەرت بە باشی.
– حەساسیەتی زۆر و هەوکردنی جەستە بە ئاسانی یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان.
– زەردبونی پێست و زەردبونی چاوەکان.
– لاوازی و ماندوبونی زۆر بەبێ هۆکار بەجۆرێک کە هەندێک جار کارت بۆ ناکرێت.