سەردێر

نەخۆشی سیڤەر چییە؟ کام جۆر لە منداڵ زیاتر توشی دەبێت؟

نەخۆشی سیڤەر یەکێکە لە هۆکارە هەرە باوەکانی ئازار لە پاژنەی منداڵ و تازە پێگەیشتووەکاندا و بریتیە لە هەوکردنی پلێتی گەشە لە ئێسقانی پاژنەی پێدا.
نەخۆشی سیڤەر بەهۆی فشاری دووبارە و بەردەوام بۆ سەر ئێسقانی پاژنەی پێ درووست دەبێ و ئەو منداڵ و هەرزەکارانە زیاتر توشدەبن کە بەشدارن لەو جۆرە وەرزشانەی کە ڕاکردن و بازدانی زۆری تێدایە وەکو تۆپی پێ،هەرچەندە ئەو منداڵانەی کە وەرزشیش ناکەن لەوانەیە توش ببن،بەتایبەت ئەوانی کە تۆزێ قەڵەون یان پێڵاوی تەخت و ناتەندروست لە پێدەکەن.
لەزۆربەی حاڵەتەکاندا تەنها پشوودان بەکارهێنانی چەند جۆرێک دەرمانی ئازار شکێن و پێڵاوی پاژنە نەرم و تەندروست هەروەها هەندێک جۆری وەرزش و لێکشاندن چارەسەری نەخۆشیەکە دەکات.
ئامادەکردنی:
دکتۆر هێمن مەحموود
پزیشکی نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتێزم