ئەمەی خوارەوە چەند ئەتەکیەتێکی مۆدێرن و گرنگە کە لەکاتی هەڵبژاردنی جلی ژێرەوەدا پێویستە ڕەچاوی بکەیت:
بۆ ستیان:
– زۆر گرنگە کە ئەو ستیانەی هەڵی دەبژێریت لە هەمان ڕەنگی جلوبەرگەکانت بێت تا لەژێریەوە دەرنەکەوێت.
– دەشتوانیت لەکاتی پێویستدا ستیانی گۆشتی لەبەربکەیت کە دەرناکەوێت.
– ستیانی سپی لەبەر مەکە، چونکە ئەو ڕەنگە بە ئاسانی لەژێر جلەوە دەردەکەوێت.
بۆ شۆڕتی ژێرەوە:
– نابێت بەهیچ جۆرێک هێڵی شۆڕتەکەت لە جلوبەرگەکەتەوە دیار بێت و پێویستە بیشاریتەوە.
– پێویستە قەبارەی و جۆری شۆڕتەکەت بەپێی قەبارە و شێوەی سمتت هەڵبژێریت.
– پێویستە جۆری قوماشی شۆڕتەکەت و جلوبەرگی سەرەوەت هاوشێوە بێت، بۆنمونە گەر جلی سەرەوەت لە قوماشی چندراو (فابریک) بوو، ئەوا پێویستە شۆڕتەکەشت هەمان شت بێت.
– لەگەڵ تەنورە و کابۆی تەسکدا دەتوانیت شۆڕتی بەرز و پان لەپێبکەیت تا هێڵەکانی دەرنەکەوێت.