دڵەکزێ یەکێکی دیکە لە ئەو شتانەی دەبێتە هۆی هەراسان کردنمان و ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێک ڕێگەی باشن بۆ چارەسەری پێشوەختە.
-باشترین ئاڕاستەی نووستن هەڵبژیرە
-کاتێک دڵەکزێت بوو شێوازی خەوتنیش کاریگەری خۆی هەیە، باشترین شێوازیش خەوتنە بەلای چەپدا چوونکە هاوکاری کرداری هەرسکردنت دەکات، باشترین شتە گەر بتوانیت لەسەر شوێنێکی بەرز ڕابکشێیت و بەلای چەپدا بخەویت.
-ئاگاداربە کە چیت خواردووە
-چوونکە کوالێتی ئەو خواردنەی دەیخۆت کاریگەری دەکاتە سەر مەعیدەت و شێوازی هەرسکردنی، هەروەها پەلەپەل لە نانخواردندا یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دڵە کزێ.
-ئاگاداربە کە چۆن نان دەخۆت
-بە مڵچە مڵچ و فوو هەڵمژین خواردن مەخۆ، بەهێواشی نان بخۆ و بە چەند پاروویەکی کەم نانەکەت بخۆ، لەبری ئەوەی ڕۆژەکە ٢ نان بخۆیت ئەو ٢ نانە دابەش بکە بۆ ٥ ژەم، و پاش ٢ سەعات لە خواردن ئینجا پاڵ بکەوە.
-ئاگاداری جەستەت بە، دابەزاندنی چەند کیلۆیەک لە کێشت لەوانەیە بتحەسێنێتەوە لە دڵە کزێ و پشووت پێبدات.
-هەموان دەڵێن دەبێـت خواردنە دژەکان بناسیت بەڵام گرنگە باشەکانیش بزانیت، سوپەرخواردنەکان بناسە، وەک سپێنەی هێلەکە، جەنجەفیل و سەوزەکان و خوادرنە کەم ترشەکان.
-جلی تەسک لەبەر مەکە و دەڵێن پەستان بخەرە سەر ورگت بە جلی تەسک بۆ ئەوەی زەعیف دەربکەویت بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی دڵە کزێ.
-سترێس و زەخت لەسەر خۆت کەم بکەرەوە، چوونکە ئەمەش جۆرێکی دیکەی پەلەپەل کردنە، هەروەها هەستیاریشت بۆ درووست دەکات.